May 26, 2020 10:18 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق سێ ترۆمبیلی داعش و حەشارگەکانی لە نزیک سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا تێکشکاندن

دامەزراوەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی دووشەممە باسی لەنێوبرانی چەند حەشارگەو سێ ترۆمبیلی تیرۆریستانی داعشی کرد لە ھەڵمەتی ئاسمانیی سارای «ڕەتبە» لە پارێزگای ئەنباری نزیک سنوورەکانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەم ھەڵمەتە بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراق ئەنجامی گرت.

شاری گرینگی «ڕەتبە» لە ڕۆژئاوای عێراق لە نزیکی سنوورەکانی سووریاو بوارگەی «ئەلوەلید»و ھەروەھا ٦٠ کیلومەتریی سنووری ئەردەن و عەرەبستان ھەڵکەوتووەو شوێنی پێکەوە نووسانی ناوچە ڕۆژئاواییەکانی شاری ڕومادی بە ناوچە باشوورییەکانی پارێزگاکە لەوانە بوارگەی «ئەلوەلید» دێتە ئەژمار.

تیرۆریستانی داعش ئەم شارەیان وەک خاڵی پەیوەندیدەری بوارگەی «قائیم» لەگەڵ ناوچەکانی باشووری پارێزگای ئەنبار بەکار ھێناوە.

سەرپەیڤ