May 26, 2020 18:42 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی ھێرشە شیمانەییەکانی ئەمریکا

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێڕاق باسی ئامادەیی تۆکمەوتەواوی ھێزەکلنی ئەم ڕێکخراوەیەی کردووە بۆ بەرنگاربوونەوەی ھەرچەشنە ھێرشێکی شیمانەیی ئەمریکا.

«کەریم ئەلموحەممەداوی» ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە پەردەی لە سەر جم و جوڵی ئەمریکا دژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی داماڵی و ڕایگەیاند: ئەمریکا بە نیازە ھێزەکانی حەشدی شەعبی بکاتە ئامانج.

«عادڵ ئەلکەرعاوی» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم ھەواڵە وتی: ئەمریکا لە مێژە بە نیازی سڕینەوەی تەوەرەی خۆڕاگرییە، بەڵام ھێزەکانی حەشدی شەعبی بەرپەرچی ئەم پیلانە دەدەنەوە.

«عادڵ ئەلکەرعاوی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕاسپاردەی خۆڕاگری بە ئامانج گرتنی موستەکبیران و داگیرکەرانە، وتیشی: ئەگەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی بخرێنە بەر پەلامار، دیارە کاردانەوەیان واوەتر لە ڕادەی ھێرشی داست درێژکاران دەبێت.

سەرپەیڤ