والییەکی سەربە رێکخراوەی داعش کوژراو چەکدارێکیشیان قۆڵبەست کرا
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق کوژرانی (حاجی ته‌یسیر) والیی رێکخراوی داعش و ده‌ستگیرکرانی چه‌کدارێکی ئه‌و رێکخراوه‌شی راگه‌یاند که به‌مدواییه له سوریاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عیراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وێستگەنیوز، عه‌میدی یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق ئاشکرایکرد، ئەو زانیارییانەی لەپاش ده‌ستگیرکرانی عه‌بدولناسر قه‌رداش ده‌ستی دژه تیرۆری عیراق کەوتووە بووەتە ھۆی کوژرانی والییەکی داعش به‌ناوی «موعته‌ز نومان جبوری» ناسراو به «ئه‌بو ته‌یسیر».
«ئه‌بو ته‌یسیر» یاریده‌رده‌ی رێکخراوی داعش بۆ کاروباری ولایه‌ته‌کان و به‌رپرسی سه‌رجه‌م پلاندانان و هه‌ماهه‌نگیی کرده‌وه تیرۆرستییه‌کانی ده‌ره‌وه بووه .
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق ده‌ستگیرکردنی چه‌کدارێکی داعشی راگه‌یاند که له سوریاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. وەک باسی دەکرێت، ئه‌و چه‌کداره له ناوچه‌ی «ئه‌لبوعه‌بیدی» سه‌ربه ناحیه‌ی رومانه له قه‌زای قائیم ده‌ستگیرکراوه.
ئەم تیرۆریستە چەکدارەی داعش له سوریا مه‌شق و راهێنانی پێکراوه و به‌شداریشی له شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی «ئه‌لبوکه‌مال» له‌سه‌ر سنوری عیراق و سوریا کردووه.