کوژرانی چوار داعشی لە باشووری بەغدا
وتهبێژی سەرکردایەتیی گشتیی هێزه چهکدارهکانی عیراق شەوی چوارشەممە باسی کوژرانی چوار چەکداری سەربەتاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە باشووری بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەوادەریی تەسنیم، «یەحیا ڕەسوڵ» وتهبێژی فهرماندهی گشتیی هێزه چهکدارهکانی عیراق ڕایگەیاند: ئەم چوار داعشییە لە ھەڵمەتی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی «ئەلعەناز» ھەڵکەوتوو لە باشووری بەغدا کوژراون.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.