May 28, 2020 21:17 Asia/Tehran
  • گوردانەکانی سەییدۆششۆھەدا: تەنانەت سەربازێکی ئەمریکیش نابێ لە عێراق دا بمێنێتەوە

سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەییدۆششۆھەدای عێراق لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی دانوستانی بەغداو واشێنگتۆن ڕایگەیاند:تەنانەت سەربازێکی ئەمریکیش نابێ لە عێراق دا بمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «ئەبو ئالا ئەلوەلایی» سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەییدۆششۆھەدای عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی کرد، دانوستانکارانی عێراقی دەبێ لە دانوستانەکاندا ڕێزنان لە خوێنی شەھیدان و بنەماڵەکانیانیان لە بەرچاو بێت و پێ لە سەر کشانەوەی تۆکمەوتەواوی ھێزەکانی ئەمریکی دابگرن.

«ئەلوەلایی» وتیشی: تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق ڕەوتی دانوستانەکانیان لەژێر چاودێری دایەو بە ھیوان کە دەرەنجامەکەی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی لێ بکەوێتەوە، ئەگینا بێ دەنگ دانانیشن.

دانوستانەکانی بەغداو واشێنگتۆن لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بڕیارە لە مانگی ژوئەنەوە دەستی پێ بکرێت.

ئەم دانوستانانە لە بەر ڕەھەندە ئاسایشتی و سەربازییەکەی گەلێک گرینگ نرخێندراوە.

زۆرێک لە جەماوەرو تاقمەکانی عێراقی خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیانن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش سەبارەت بە کشانەوەی ئەو ھێزانە گەڵاڵەیەکی تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ