May 29, 2020 10:42 Asia/Tehran
  • (322) حاڵەتى نوێى توشبو بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: (322) حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و زۆرینەى توشبوەکان لە بەغدان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی حکومەتى عێراق ئەوەی خستەڕوو کە، لەماوەی (24) کاژێرى رابردودا (322) حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش (224) حاڵەتیان لە بەغدای پایتەخت بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە، لە (24) کاژێرى رابردودا (67) حاڵەتی چاکبونەوە و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.

لەئێستادا کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە (5457) کەس و لەو ژمارەیەش (2971) کەس چاکبونەتەوە و (2307) کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە، (179) کەسیش گیانیانلەدەستداوە.