May 29, 2020 16:22 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی گەورەترین حەشارگەی داعشی لە پارێزگای دیالە خستەژێر ڕکێفی خۆیەوە

ھێزەکانی حەشدی شەعبی گەورەترین حەشارگەی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق خستەژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

«سادق ئەلحسەینی» بەرپرسی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە ئەمڕۆ ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ « شەفەق نیوز» وتی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ھەڵمەتێکی تایبەتی و پێشدەستانەدا بە داکۆکیی ھێزەکانی ئاسایشت و فڕۆکە شەڕکەرەکان توانییان چەند حەشارگەیەکی داعش لە گردوپەڕی دەریاچەی «حەمرین» بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

ئەلحسەینی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھێزەکانی ئاسایشت لە پانزەساڵ لەمەوبەرەوە نەیانتوانی بوو بچنە نێو ئەم حەشارگەیانەوە، وتیشی: ئەم حەشارگەیانە چەندین کارگەی چێکردنی بۆمباو داوی تەقینەوەیان تیادا بوو.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی عێراق ھەروەھا ڕایانگەیاندووە، ھێزەکانی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە داکۆکیی ئاسمانی، حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق دۆزییەوەو لە بوونی تیرۆریستان پاکیان کردەوە.

 

سەرپەیڤ