May 30, 2020 13:31 Asia/Tehran
  • فەرماندەیەکی داعش لە بەغدا گیرا

رێکخراوی هەواڵگریی عێراق باسی گیرانی فەرماندەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لە بەغدای پێتەختی عێراق .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیائەلیەوم ، رێکخراوی هەواڵگریی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند ، هێزەکانی فەرمانگەی گشتیی و دژە تیرۆری ئەم وڵاتە ، فەرماندەی داعشیان کە لە رووداوەکانی رزگارکرانی موسڵ بریندار ببوو ، لە هەڵمەتێکی ئاسایشی دا لە بەغدا دەستگیر کرد .

سەرباری شکستی هێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق ، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گروپە لە چەندین ناوچەی ئەم وڵاتەن و بەشێوەی پەرتوبڵاو کاری تیرۆریستیی دەکەن .

 ئەرتەش و هێزەکانی حەشدی شەعبیش تا ئێستا چەندین هەڵمەتیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەجیاجیاکیانی ئەم وڵاتە لە تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە کە هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ