حوزه‌یران 03, 2020 09:55 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی«پاڵەوانانی عێراق» لە باکووری ئەم وڵاتە

سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی دەست پێ بوونی قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی«پاڵەوانانی عێراق» لە پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی سومریەنیوز، « یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی میدیایی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ھەڵمەتی «پاڵەوانانی عێراق» لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممەوە بە فەرمانی «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و بە چاودێریی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک دەستی پێ کراوە.

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئامانج لەم ھەڵمەتەی پەرە پێ دانی ئاسایشت و سەقام، پێ و شوێن گرتنی بەرماوەکانی داعش و گرتنی داواکراوان و کەسانی بەرپەیگەڕ ڕاگەیاندووە.

«موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بۆ ئاگادار بوون لە بارەی ڕەوتی دووھەمی ھەڵمەتی «پاڵەوانانی عێراق» گەییشتە کەرکوک.

قۆناغی یەکەمی ھەڵمەتی «پاڵەوانانی عێراق» بە مەبەستی ڕاماڵینی پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی گردوپەڕی لە ڕۆژئاوای عێراق لە فڤریەی ٢٠٢٠ کۆتایی پێ ھات.

ھەر لەم حاڵەدا «تالیب موسەوی» سەرکردەی ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراقیش باسی دەست پێ بوونی ھەڵمەتی بەربڵاوی دژی چەکدارانی داعشی کردووە.

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ڕادەی دەست وەشاندنی شانەنوستووەکانی داعش لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراق پەرەی سەندووەو ھەتا ئێستا دەیان ھەڵمەتی پاکتاو کردن بە تایبەت لە پارێزگاکانی سەلاحەددین، دیالە و کەرکوک ئەنجامی گرتووەو ھەرواش بەردەوامە.

سەرپەیڤ