جەختی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سەر پشتگری کردن لە حکومەتی کازمی
«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و «لاهوور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی ئەم وڵاتە جەختیان کردەوە لە پشتیوانی کردنی حکوومەتی «موستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
رۆژی چوارشەممە ، ٦ ی ٣ی ٢٠٢٠ ، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و وابریارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی کۆربێتەوە.
لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بووەوە .
لەدیدارەکەدا «لاهوور شێخ جەنگی» و «موحەممەد حەلبوسی» جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگیی کاری پەرلەمانی هاوبەش بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و پیشتیوانی لە حکوومەت بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزارییەکەی.
هەروەها جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و ڕاپەڕاندنی بەرنامەی حکوومەت بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی قۆناغەکە و دەرباز بوون لەو قەیرانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان ئەم دووبەرپرسە عێراقییە بوون.