حوزه‌یران 05, 2020 02:22 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی دە گوند لە سەلاحەددینی عێراق

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی بەردەوامیی ھەڵمەتی«پاڵەوانانی عێراق» و پاکتاوکرانی دە گوندی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین کردووە لە بەرماوەکانی داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی ھاوبەشی حەشدی شەعبی، سوپا، پۆلیسی فیدراڵ، کاردانەوەی خێراو ھێزی ئاسمانی، ڕۆژی پێنج شەممە لە پارێزگای سەلاحەددین توانییان دە گوند لەوانە گوندەکانی «سالی گۆ، ئەرجان، تەل حەنەس، ستوکان و جۆیدان لەژێر ڕکێفی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکەن.

تیپی یەکەمی حەشدی شەعبیش کە لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق جێگیرە، ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی ئەم تیپە توانیویانە پتر لە ٥٠ کیلومەتر لەم پارێزگایە لە بوونی تیرۆریستانی داعش پاک کەنەوە.

«تالیب موسەوی» سەرکردەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەش باسی ڕاپەڕێندرانی ھەڵمەتێکی دیکە کردووە لە پارێزگای دیالە لە نزیکی زنجیرە چیای حەمرین لە قەواخی ھەڵمەتی«پاڵەوانانی عێراق»و وتیشی: ھێزەکانی ئەم پێکھاتە سەربازییە دەستیان کردووە بە گەشت لێدان و ڕاکاڵینی ئەم ناوچەیە لە بوونی تیرۆریستان.

ھەڵمەتی بەربڵاوی«پاڵەوانانی عێراق» لە ڕۆژی سێ شەممەوە بە سەردانی «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ «کەرکوک» بە مەبەستی پاکتاوکردنی ئەم پارێزگایە و بەشگەلێکی پارێزگاکانی سەلاحەددین و دیالە لە بوونی شانەنوستووەکانی داعش دەستی پێکراوە.

سەرپەیڤ