ته‌مووز 14, 2020 19:21 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی سەربازیی حەشدی شەعبی دژی بەرماوەکانی داعش لە ڕۆژھەڵاتی عێراق

تیپی ١١٠ی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم ھێزانەی کرد لە شاری خانەقینی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق بۆ ڕاوەدونانی بەرماوەی تیرۆریستانی داعش.

«عەلی عوقابی» بەرپرسی ڕاگەیاندنی تیپی ١١٠ی حەشدی شەعبی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی مەعلومە ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی ئاسایشتیی دزژی تیرۆریستانی داعش لە خانەقین بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە بوونی شانەکانی داعش و پشکنینی حەشارگەکانی تیرۆریستان دەستی پێ کراوە. 

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سەرپەیڤ