ته‌مووز 24, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی تیرۆریستانی داعش لەھێرشی سەر بنکەی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار

سەرچاوە ئاسایشتییەکان باسی شکست ھێنانی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکەی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراقیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، کۆمەڵێک لە دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕۆژی پێنج شەممە ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە ناوچەی «مەعمورە»ی پارێزگای ئەنبار کە لە ئەنجامی بەرنگار بوونەوەی دەستبەجێی ھێزەکانی سوپا، تیرۆریستانی داعش بەناچاری پاشەکشەیان کرد.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. 

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە جاروبار بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، کرداری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

 

سەرپەیڤ