ته‌مووز 28, 2020 19:47 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان لە عێراق، کوژرانی سێھەمین ناڕازی لە بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی سێھەمین ناڕازیی عێراقی لە بەر قوڵ بوونی برینەکانی و بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان لە ھێندێک لە شارەکانی عێراقیان کردووە.

ھەواڵدەریی فەرەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە بەبێ ئاماژە کردن بە وردیاتێکی زیاتر وای بڵاو کردەوە کە، سێھەمین ناڕازیی عێراقی لە بەر قوڵ بوونی برینەکانی لە بەغدا گیانی لە دەست دا.

کۆمەڵێک لە خەڵکی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە نوقسانی و کەم و کوڕی لە ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری لە کەرتی ئاوی خواردنەوەو کارەبا لە مەیدانی تەحریری بەغدا دەستیان دایە خۆپیشاندان کە لە ئەنجام دا کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەرانی لێ کەوتەوە. 

ئەمڕۆش ناڕەزامەندییەکان لە عێراق دا بەردەوام کراو خۆپیشاندەران لە ژمارەیەک لە شارەکانی پارێزگای زیقار ھەستان بە داخستنی شەقام و فەرمانگە دەوڵەتییەکان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی نێوخۆی عێراقیش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دەرەنجامی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مەیدانی تەحریری لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند: تاقمە تاوانکارەکان لە ڕێگای بە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەران لە نێوخۆو دروست کردنی پێکدادان لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایشت، بەنیازی پێکھێنانی بشێوی و ئاژاوەن.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە فەرمانی دا لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئەنجام بگرێت و دەرەنجامەکەی ڕوون بکرێتەوە.

سەرپەیڤ