ته‌مووز 29, 2020 08:09 Asia/Tehran
  • عێراق تەبایی نامەی ڤیزەی ھاتنەژوورەوە لەگەڵ تورکیای ھەڵپەسارد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی ھەڵپەسێردرانی تەبایی نامەی نێوان ئەم وڵاتەو تورکیای کرد سەبارەت بە ڤیزەی چوونەژوورەوە لە نێوان دوو وڵات دا.

بە پێی ڕێککەوتنێک کە ساڵی ٢٠٠٩ لە نێوان تورکیاو عێراق گرێ دراوە، ھەردووک لا ڕەزامەند بوون بەوەی کە شارومەندان و موسافیرە عێراقی و تورکیاییەکان بۆ ئاسانکاری لە ھاتوچۆی بوارگە سەر سنوورییەکان بە ھیزەی ھاتنەژوورەوە ھاتوچۆ بکەن، بە بێ ئەوەی کە پێویست بە سەردانی باڵوێزخانەو یان کونسولخانەکان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ھەڵپەساردنی ڕەوتی جێبەجێکردنی ئەم تەبایی نامەیە ڕایگەیاند: ئەوەی وا بووەتە ھۆی ھەڵپەسێردرانی ئەم تەبایی نامەیە، ڕانەپەڕێندرانی لە لایەن تورکیا بووەو دەوڵەتی عێراقیش لە بەرامبەردا بە پێی بنەمای بەرنگار بوونەوە لە ئێستادا ھەڵیپەساردووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە باڵوێزخانەکەی لە تورکیا کردووە کە ئانکارا لە بارەی ئەو بڕیارەی بەغدا ئاگادار کاتەوە.

ھەڵبەت وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی وتووە کە سەرباری ئەم بڕیارە وتووێژ بۆ پراکتیزەکردنی دووبارەی تەبایی نامەکە ھەروا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ