ته‌مووز 30, 2020 04:24 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی کازمی لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق سەبارەت بە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتەدا ڕاوێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «جنین ھنیس پلاسخارت» نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق، وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتی و ڕۆڵی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پشتگری کردنی کومەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە بواری تەکنیکی و فێرکاری، لە سەر ھۆگریی دەوڵەتەکەی بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی زوڵاڵی پەرلەمانی و پابەند بوون بە پێوەرە نێونەتەوەییەکان پێی داگرت.

کازمی وتیشی: دەوڵەتی بەغدا سوورە لە سەر پشتگری کردنی لۆجیستیکی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە و دابین کردنی کەرەستەو ژینگەیەکی ھێمن و ڕەچاوکردنی پارەی تایبەتی بۆ ڕاپەڕاندنی ھەڵبژاردنەکە.

مستەفا کازمی و نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ڕەوشتی ئاسایشتی لە کەرکوک و ناوچەی شنگال لە پارێزگای نەینەواو و ھەروەھا ناوچەکانی دیکەی عێراق و ھەوڵی کۆڕی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراق پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

سەرپەیڤ