ته‌مووز 31, 2020 18:06 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «مەعلومە»، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆزەوە ڕایگەیاند: بەرنگار بوونەوەی گرفتەکەی بەردەم وڵات لە سای یەک ھێزمەند کردن، یەک گرتن و یەکانگیر کردنی ھەوڵەکان مسۆگەر دەبێت.

«بەرھەم ساڵح» وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ، جەختی کرد کە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و دەستخستنی متمانەی ھەمدیسانی تەواوی شارومەندانی عێراقی بە دەستەبەری دادگەری لە وەدی ھێنانی مافی ھەڵبژاردنی گەلی عێراق داخوازییەکی لۆژیکانەیەو گەڕانەوەی بۆ نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ئەوبەرایەتییە ھەرە گرینگانەی پارت و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق، بەرپا کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانییە کە دەوڵەتی مستەفا کازمی دەبێ بەستێنی بۆ خۆش کات.

سەرپەیڤ