ئاب 06, 2020 15:19 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی عێراقی: لە سەدا ٩٠ی فراکسیۆنەکان نەیاری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەن

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی نەیارەتیی لەسەدا نەوەدی فراکسیۆنەکان لەگەڵ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، «ڕیاز موحەممەد» نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە ھاوپەیمانیی سائیرون بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەل و مەرج بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە وڵات دا لەبار نییە، وتیشی: وڵات بەرەوڕووی قەیرانی دراڤی و تەندروستیی زۆرە کە دیارە ئەمەش ڕێگرە لە بەردەم ھەڵبژاردن دا.

ناوبراو دیاری کرانی کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی ڕەزامەند کردنی بیروڕای گشتی زانی و وتیشی: پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی یەکجاریی بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردن نەداوە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە  کە لەو ئەرکانەی دەوڵەتی گواستنەوەی دێتە ئەژمار، شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ی دیاری کردووە. 

سەرپەیڤ