ئاب 09, 2020 08:00 Asia/Tehran
  • عێراق:یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی بەغدا بۆ بەیرووت بەردەوام دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەباند کە یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی داوودەرمان و نەوتی بەغدا بۆ بەیرووت بەردەوام دەبێت.

«ئەحمەد ئەلسەحاف» ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ئەلمەیادین» وتی: دەوڵەت و نەتەوەی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی ھاوپشتی لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی لوبنان لە پەیوەندی لەگەڵ کارەساتی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت، یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی داوودەرمان و نەوتیی خۆیان بۆ وڵاتی دۆست و برای لوبنان بەردەوام دەکەن.

«ئەلسەحاف» لە بارەی سەردانی شیمانەیی کاربەدەستانی باڵای عێراقی بۆ بەیرووت لەم قۆناغەی ئێستادا پێی داگرت کە لوبنان و عێراق دوو وڵاتی عەرەبیی دۆست و بران و قەت لێک دانەبڕاون و بەردەوام پەیوەندییەکانیان قایم و پتەوە.

ھەر لەم حاڵەدا باڵوێزخانەی عێراق لە بەیرووت لەبەرناونەھێنرانی لە پێڕستی سوپای لوبناندا وەکوو وڵاتێک کە دوای کارەساتەکەی بەندەری بەیرووت داکۆکیی لە لوبنان کردووە گلەیی کردو ڕایگەیاند: عێراق پێشەنگی ئەو وڵاتانە بووە کە یارمەتیی لوبنانی داوە، کەچی ناوی لە پێڕستی وڵاتانی یارمەتیدەردا نەھێنراوە.

سەرپەیڤ