ئاب 12, 2020 07:09 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیانماندا بچینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دوابە دواى هێرشی فڕۆکەکانى تورکیا بۆسەر پاسەوانیى سنورى عێراق لەسنورى باڵەکایەتى وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەکدا نیگەرانى و توڕەیی وڵاتەکەى لەو هێرشانەی تورکیا راگەیاندو داواى لە تورکیا کرد کە چیتر سەروەریى خاکى عێراق پێشێل نەکات.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق راشیگەیاند: دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر سنورەکانمان وادەکات چاو بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەل تورکیا بخشێنینەوە.

ئەمەو لەلایەکى دیکەوە میدیا عێراقییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتى دەرەوەى عێراق  باڵوێزى تورکیا لە بەغدا بتنگ کات و ناڕەزامەندیی عێراقی پێ ڕابگەیەنێت.

دوای نیوەڕۆى رۆژى سێ شەممە لەناوچەى باڵەکایەتى لەسنورى قەزاى سۆران فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى پاسەوانى سنوریى عێراقیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە دوو ئەفسەری عێراقی کوژران و ئەفسەرێکى دیکەش بریندار بوو.

سەرپەیڤ