ئاب 12, 2020 08:31 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ھێرشەکانی تورکیا

راوێژکارێکی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، تەنیا بە ئیدانەکردن ناوەستین و لە چەند کاژێری داهاتوودا حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوەکانی بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی تورکیا دەخاتەڕوو.

«هیشام داوود» راوێژکاری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە: ئێمە بەرەوڕووی پێشێلکارییەکانی تورکیا بووینەتەوە  کە بە ئاشکرا خەریکی بەزاندنی سەروەریی خاکی عێراقە و لە چەند کاژێری داهاتوودا حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوەکانی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا بەڕەسمی دەخاتەڕو، دیارە لەم ئاراستەیەدا بەغدا ئیدی تەنیا بە ئیدانەکردنی ئەو روداوە ناوەستێت.

ئەم راوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی رێکارەکانی وەڵامدانەوەی تورکیاش باسی لەوەکردوە کە، حکومەت ژمارەیەک بژاردەی لەبەردەستدایە لەوانەش وەرگرتنی هەڵوێستی یەکەم و ئیدانەکردن، ئەگەر گەشت و دیدار هەبوبێت لە نێوان هەردولا رابگیرێن، داوای هەڵوێست لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکرێت لەگەڵ چەندین رێکاری دیکە، لە ئێستاشدا چاوەڕانی هەڵوێستی فەرمی حکومەت دەکەین.

دوای نیوەڕۆى رۆژى سێ شەممە لەناوچەى باڵەکایەتى لەسنورى قەزاى سۆران فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا ترۆمبیلێکی پاسەوانى سنوریى عێراقیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چەند ئەفسەرێکی عێراقی لەوانە «عەمید زوبێر حالی» فەرماندەی هێزی سێی پاسەوانی سنور و «محەمەد رەشید» فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پاسەوانی سنور لە دەڤەری سۆران کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.

 

سەرپەیڤ