ئاب 13, 2020 19:14 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی میسرو عەرەبستان سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا

«فۆئاد حسێن» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی جیاجیادا دا لەگەڵ ھاوتایانی میسری و عەرەبستانیی خۆی سەبارەت بە ھێرشەکانی ڕۆژی سێ شەممەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق وتووێژی لەگەڵدا کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی عێراقی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسرو عەرەبستان وردیاتی ھێرشەکەی ئەم دواییەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کە گیان لە دەست دانی چەند ئەفسەرێکی سنووروانیی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە، ڕوون کرایەوە.

«سامح شوکری» وەزیری دەرەوەی میسر لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر پشتگریی تۆکمەوتەواوی وڵاتەکەی لە بەغداو ئەوەی ببێتە ھۆی ھێزمەند بوونی ئاسایشتی ئەم وڵاتە، پێی داگرت و لە شاڵاوەکانی تورکیا کە پێشێلکرانی سەروەریی عێراقی لێ کەوتووەتنەوە، بە توندی ڕەخنەی گرت.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و میسر ھەروەھا لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاری و ڕێکخستن و ڕاوێژ سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکانیش پێیان داگرت.

«فۆئاد حسەین» ھەروەھا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «فەیسەڵ بن فەرحان» ھاوتای عەرەبستانیی خۆی سەبارەت بە ھێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق وتووێژی لەگەڵدا کرد. ھەردووک لا دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ھەرچەشنە شاڵاوێکی بیانی و پێشێلکرانی سەروەری و ئاسایشتی وڵاتانی عەرەبی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ