ئاب 13, 2020 19:43 Asia/Tehran
  • عێراق: ئامێری کارای زۆرمان بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا پێیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کرد: بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیا، ئامێری کارای زۆرمان لە بەردەست دایە و دەتوانین بەکاریان بێنین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیائەلیەوم ڕایگەیاند: بەغدا ئامێرو کارتی ھێزمەندی زۆری لایە بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی عێراق.

ناوبراو وتیشی: لەو ئامێرە ھەرە گرینگانەمان پەیوەندیی ئابووری و کارتەکەی دیکەشمان دیپلۆماسییە.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی: گوشاری بیروڕای گشتیی جیھان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی دیکە ئامێری کارای بەغدان.

ناوبراو وتیشی: شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئاشتی و ئاسایشتی جیھانیی دەخاتە مەترسیەوە.

سەحاف ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە لە ئێستادا دەیان کۆمپانیای گەورەی سەرمایەنانەوەی تورکیا لە عێراق چالاکی دەنوێنن و بەغدا لەو ھاوردەکارە گرینگانەی کەل و پەل لە ئانکارایە کە دیارە پچڕاندنی ئەو ھاوکارییانە زیانێکی قورس لە تورکیا دەدات.

 

 

سەرپەیڤ