ئاب 28, 2020 16:03 Asia/Tehran
  • وشداری دانی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی عێراق لە بارەی خاوجوڵانەوەی ئەمریکا لەمەڕ کشاندنەوەی ھێزەکانی

لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق وشداری دا لە مەڕ ئەمەی کە ئەمریکا لەھەوڵدایە بە وەرگرتنی دەرفەتێکی سێ ساڵە لە عێراق، کشاندنەوەی ھێزەکانی لەم وڵاتە وەودا بخات.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای گەشتەکەی ئەمریکای و دیدار لەگەڵ «ئۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە: ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھێزەکانی ئەمریکی ھەتا سێ ساڵی دیکە لە عێراق دا دەمێننەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە، «عامزئەلفایز» ئەندامی  لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاندووە، پەسەند کراوەی پەرلەمان جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەواوی ھێزەکانی بیانی دەبێ لە عێراق بڕۆنە دەرەوە.

«ئەلفایز» وتیشی: گەشتەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا ھیچ دەستکەوتێکی بۆ عێراق تەبووە.

پێشتریش ھەر کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق و کەسایەتییە سیاسەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە درێژکرانەوەی ماوەی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان جەختیان کردبوو کە، ئەم بابەتە لە دەستەڵاتی سەرۆک وەزیراندا نییە و پەرلەمان لە بارەیەوە ھەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت.

پەرلەمانی عێراق لە پێنجەمی ژاتویە ٢٠٢٠ پرۆژەیاسای کشانەوەی لەشکریتنی ئەمریکی لەم وڵاتەی تێپەڕاند.

سەرپەیڤ