ئه‌یلوول 03, 2020 01:20 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی مەکرۆن بۆ عێراق و ھەوڵدان بۆ گەورە کردنەوەی ڕۆڵی فەرنسا لە ڕۆژئاوای ئاسیا

 فەرەنسا لەماوەی یەک مانگی ئەم دواییە لە ئاراستەی گەورەکردنەوەو پەرە پێ دانی ڕۆڵی خۆی لە ئاڵ و گۆڕەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، حم و جوڵێکی دیپلۆماسیانەی لە قەواخی گەشتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ لوبنان و عێراق دەست پێکردووە.

 لەم بوارەدا ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای پێشوازیی لێکرانی فەرمیانەی لە لایەن ھاوتا عێراقییەکەیەوە، لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق سەبارەت بە ڕەوشتی ئەم وڵاتەو ناوچەکە بیروڕای گۆڕییەوە.

ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ھەتا ئێستا وەھا دانیشتنگەلێک کە ھاوکات سەرۆکانی ھەر سێ پێکھاتەکەی تیادا بێت، بە درێژایی ئەم ١٧ ساڵە نەکراوە. وادیارە بە سەرنجدانی کاڵ بوونەوەی ڕۆڵی ئەورووپا لە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو ڕمبازێنی ئەمریکا لەم ناوچەیە وڵاتانی گەورەی ڕۆژئاوا لەوانە فەرەنساش بە نیازن ھەرچییەکیان کردووە، پشکێکیان لە گۆڕانکارییەکاندا لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ھەبێت.

لە ئێستادا سەرۆک کۆمارە لاوەکەی فەرەنسا کە وادیارە حەز بەگێڕانی ڕۆڵێکی کاراتر لە ناوچەکەدا دەکات بە قۆستنەوەی ھەلی سەردانەکەی بۆ عێراق و بەدەست ھێنانی دڵی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە، بەستێن بۆ کنەی زیاتری فەرەنسا لە عێراق خۆش کات. با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە لە سەردەمی سەددام دا فەرنسا لەو ھاوبەشە ھەرە گەورە سەربازی و چەکەمەنییانەی ڕژێمی بەعس دەھاتە ئەژمارو بەدرێژایی ھەشت ساڵی شەڕی داسەپاویش ڕۆڵێکی حاشا ھەڵنەگری لە پڕچەک کردنی ڕژێمی بەعس دژی ئێران گێڕاوە.

لە ئێستادا فەرەنسییەکان کە بە سەرنجدانی ئامادە بوونی تۆخی ئەمریکا ڕۆڵێکی کاڵ و کەم ھازیان لە گۆڕەپانی ئابووری و سەربازیی عێراق دا ھەیە، خوازیاری پەرە پێ دانی ڕۆڵ و ئامادە بوونی خۆیانن.

سەرپەیڤ