ئه‌یلوول 03, 2020 03:32 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم چاویان بە یەکتر دەکەوێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتبمانی لە بەغدا چاویان بە یەکنر دەکەوێت و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە تاوتوێ دەکەن.

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە مەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیش کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و گفتوگۆ و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنیان، شی کرانەوەو هەردووک لا هاوڕابوون لەسەر گرنگ بوونی ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هاوکاری و کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووی تەنگژەکان.

بارزانی و حەکیم هەروەها باسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پرۆسەی سیاسی و پاراستنی یاسا و سەروەریی وڵات، پابەندی بە دەستوور و سیستمی فیدرالی لە ئاراستەی پاراستنی سەقامگیریی عێراقیشیان کرد.

ڕۆژی چوترشەممە«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە یاوەریی شبندێکی باڵای ھەرێم سەردانی بەغدای پێتەختی عێراقی کرد.

سەرپەیڤ