ئه‌یلوول 03, 2020 22:16 Asia/Tehran
  • حەکیم: چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر پێویستی بە لێبڕانێکی سیاسییە

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتبمانی و ھاوپەیمانیی عێراقیون، شەوی پێنج شەممە لە دیداری «لاھور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند: چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر پێویستی بە لێبڕانێکی سیاسی و ئاسانگیریی ھەردووک لایە بۆ وەدی دابین کرانی بەرژەوەندیی گشتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەکیم لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرفتەکانی بەردەم عێراق لە داھاتووداو ئەو گۆڕانکارییانەی سەریان ھەڵداوەو ھەروەھا ڕۆڵی کارای چینی لاو لە ھەموو بوارەکاندا، مزشگێنیی خەباتی دژی دیکتاتۆرییەت و پێکھاتنی عێراقێکی نوێی دا.

ڕابەری ھاوپەیمانیی عێراقیون وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پەیوەندییەکانی بەغداو ھەولێر گۆڕان لە ڕووی چارەسەریی دۆسیەی ناکۆکییەکانەوە بەخۆیەوە دەبینێ، وتیشی: ڕێگاچارەی بناغەیی ئەم دۆسیانە پێویستی بە بوونی دوو ھۆکاری بنەماییە، یەکەم لێبڕانی سیاسی بۆ چارەسەری و دووھەم بوونی کلتووری ئاستنگیری لە لایەن ھەردووک لاوە لە ئاراستەی دەستەبەرکرانی بەرژەوەندیی ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورو یاسای بنەڕەتی. 

سەرپەیڤ