ئه‌یلوول 05, 2020 10:13 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: هاتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەکانی عێراق و ئێرانەوە تا ئەم کاتەش ئاسایی نەبۆتەوە

باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت لە ڕۆژانی عاشوورا و تاسووعادا هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنوورەکانی ئێران و عێراقەوە ڕووی نەداوە و تا ئەم کاتەش دەروازەکان بە شێوەی سنووردار و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و تەنها بۆ کەسانێکی تایبەت کراوەیە.

 

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق شەوی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیی: لە ڕۆژانی تاسووعا و عاشوورادا هیچ زیارەتکارێک لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ئێرانەوە هاتوچۆی نەکردووە.

مەسجدی ئاماژەی بە دیدارەکەی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کردووە و دەشڵێت: لە دیدار لەگەڵ بەڕێز عەلاوی وەزیری دارایی عێراقدا ڕێگاچارەکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق تاوتوێ کرا و بانگهێشتنامەی وەزارەتی داراییی ئێران پێشکەش کرا بۆ ئەوەی بەڕێز عەلاوی سەردانی ئێران بکات.

باڵوێزی ئێران لە تویتێکی دیکەشدا  نوسیویەتی : بە هاوکاریی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات هێدی هێدی دەگەڕێنەوە دۆخی پێش کۆرۆنا. ئەمەش بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنمایییە تەندروستییەکان دەکرێت. تا ئەم کاتەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی کۆرۆنا سنوورەکان بە شێوەی سنووردار کراونەتەوە و هاتوچۆ بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییی تەندروستی و بە شێوەی تاک و تەرا ئەنجام دەبێت.

سەرپەیڤ