ئه‌یلوول 06, 2020 09:34 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق پرسی دەرکردنی هێزە بیانیەکان دەخاتەوە چوارچێوەی چالاکییەکانی

لە گەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بڕیارە پرسی دەرکردنی هێزەکانی بێگانە بەشێک لە چالاکییەکانی پەرلەمان بێت.

 

 جابر فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردووەتەوە کە پرسی هێزەکانی ئەمریکا لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان دەخرێتە چوارچێوەی کار و چالاکییەکان.

ناوبراو وتی: هەندێک یاسا هەیە کە لە لایەن لێژنەکانەوە دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەبێت بخرێتە چوارچێوەی کارەکانی پەرلەمانەوە.

فەتلاوی وتی: لە وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان بڕیارە چەندین یاسا تاوتوێ بکرێت، بەدەر لەوەش پەرلەمان میوانداری لە ژمارەیەک لە بەرپرسان دەکات تا پیلانە دەرەکییەکان لە دژی عێراق تاوتوێ بکرێت.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە پرسی هێزەکانی بێگانە بە جیدی لە پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.

سەرپەیڤ