ئه‌یلوول 09, 2020 18:38 Asia/Tehran
  • کەم کرانەوەی ژمارەی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق

دەوڵەتی ئاڵمانیا بە تەمایە ژمارەی ھێزەکانی لە ئۆپراسیۆنی عێراق دا بۆ ئەوپەڕی ٥٠٠ کەس کەم کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئێن تی ڤی» کابینەی دەوڵەتی فیدراڵی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی کەم کرانەوەی ژمارەی ھێزە ئاسایشتییەکانی سەقامگرتووی عێراق بڕیاری دا.

«ئانگرێت کرامپ کارێن بائێر» وەزیری بەرەڤانیی ئاڵمانیا لەم بارەیەوە وتوویەتی، داعش لەسەردەمی قەیرانی کۆرۆناش دا لە سەر کردارە تیرۆریستییەکانی بەردەوامەو بەم پێیە گوشاری سەربازی لە سەر داعش دەبێ بپارێزرێت.

بەرلین پێشتر ڕایگەیاند بوو کە چالاکیی مەشق و ڕاھێنانەکانی بە شێوەی فەرمی لە عێراق دا بەردەوام دەکات، بەڵام لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێندێک بەرتەسکی لەم بارەیەوە ڕەچاو دەکرێت.

لە ئێستادا نزیکەی ٧٠٠ چەکداری ئاڵمانیایی وەکو بەشێک لە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو خەباتی دژی داعش لە عێراق دا ئامادەن.

سەرپەیڤ