ئه‌یلوول 10, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی موفتیی داعش لە کەرکوک

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق، موفتیی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتەیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە، سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی چوارشەممە بەبێ ئاماژە کردن بە ناوی تیرۆریستە قۆڵبەست کراوەکە، ڕایانگەیاند: کەسی قۆڵبەست کراو موفتیی نووسینگەی خۆیان وتەنی دادپەروەری و سکاڵای بەشی «ئەلعەباسی» لە کەرکوک دا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تیرۆریستە دوای پێ و شوێنگرتنی بەردەوام و بەھرەوەرگرتن لە سەرچاوە ھەواڵگرییەکان لە لایەن ڕێکخراوەی ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراقەوە لە ناوچەی « ئەلحوڕییە»ی پارێزگای کەرکوک قۆڵبەست کرا.

شەممەی ڕابردووش ٢٤ تیرۆریستی داعشی لە ئۆپراسیۆنێکی ھەواڵگرییتنەی ھێزەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق قۆڵبەست کران.

پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، ئەنبار،دیالەو سەلاحەددین لە باکوورو ڕۆژئاوای عێراق لەو ناوەندە سەرەکیانەی چالاکیی شانەنووستووەکان و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ