ئه‌یلوول 13, 2020 12:58 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنیی عێراق: بەغدا هیچکات لە گەڵ تەلەڤیڤ پێوەندی ئاسایی ناکاتەوە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنیی عێراق لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل هیچکات ڕوو نادات.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی و هاوپەیمانیی عێراقیوون جەختی کردەوە: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە نێوان عێراق و ئیسرائیل هیچکات ڕوو نادات و پرسی فەلەستین کۆتایی نایێت .

لێدوانەکەی حەکیم سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تەلەڤیڤ دوای ئەوە دێتە ئاراوە کە لەم دواییەدا دوو وڵاتی ئیمارات و بەحرەین لە هەوڵێکی خەیانتکارانە و دژی ئامانجەکانی فەلەستین، پێوەندی خۆیانیان لەگەڵ تەلەڤیڤ ئاسایی کردەوە.

ئەو هەوڵە شەپۆلێک لە کاردانەوەی توندی وڵاتانی ئیسلامیی بەدواوە بوو بە جۆرێک کە هەندێک لە  لاگرانی فەلەستین داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئیمارات لە وڵاتەکانیان دەکەن.

سەرپەیڤ