ئه‌یلوول 15, 2020 19:56 Asia/Tehran
  • سەرنەگرتنی ئۆپراسیۆنێکی تەقاندنەوەی تیرۆریستان لە بازاڕی بەقوبەی عێراق

ڕێکخراوەی دژەتیرۆری عێراق باسی سەرنەگرتنی تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی کزد لە بازاڕی شاری «بەعقوبە»ی ناوەندی پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی شەفەق نیوز، ڕێکخراوەی دژەتیرۆری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە بە ئامانجی قەڵاچۆی جەماوەری بێ دەرەتان لە بازاڕی «بەعقوبە» بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو، بە ھەوڵی ھێزەکانی ڕێکخراوەی دژەتیرۆر پوچەڵ کرایەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سەرپەیڤ