ئه‌یلوول 16, 2020 05:33 Asia/Tehran
  • لە ناوەڕاستی عێراق دا ھەڵیانکوتایە سەر سوپای تیرۆریستی ئەمریکا

کاروانێکی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی شەوی چوارشەممە لە پارێزگای بابلی ناوەڕاستی عێراق بە ھۆی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە ھێرشی کرایەسەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند، کاروانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە گەورەڕێی بابل دا کەوتووەتە بەر ھێرش و پەلامار.

شەوی سێ شەممەش دوو کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای قادسیە و بابلی عێراق کرانە ئامانجی بۆمباکانی تەنیشت جاددە.

کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە گەلێک جار کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆمبای تەنیشت جاددە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەی سەربازیی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق لەوانە بنکەکانی «تاجی» و «ئەلبەلەد»یش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ئامانجی ھێرشی ڕۆکێت.

گەلێک لە جەماوەرو تاقمەکانی عێراقی خوازیساری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی بۆ کشانەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.

سەرپەیڤ