ئه‌یلوول 18, 2020 17:10 Asia/Tehran
  • وشداری دانی موقتەدا سەدر بە بنیامین ناتانیاھۆ: نەکەی بەرەو عێراق ھەنگاو بنێی

سەرۆکی رەوتی سەدر، هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی سەبارەت بە رێککەوتننامەی بەناو ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەدەکات لە ئەگەری هەنگاونانی بەرەو عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «موقتەدا سەدر» سەرۆکی رەوتی سەدر ئەمڕۆ ھەینی لە وتارێکدا وشداریی دایە  «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی کە نەکا بەرەو عێراق ھەنگاو بنێت.

سەدر لە وتارەکەیدا بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاندووە: وشداریت دەدەمێ لە ئەگەری هەوڵدانت بۆ گەیشتن بە عێراق کە وڵاتی بێتاوانانە، قەت نەوێری بیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانە لەم وڵاتەدا بکەیتەوە، چونکە بە گوێرەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز کۆتایی خۆتانی بەدواوە دەبێت.

سەرۆکی رەوتی سەدر  لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بۆ چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز کردو وتیشی: روی وشەکانم دەکەمە لاوازەکانی ئەمسەر هەتا ئەوسەری زەوی و پێیان دەڵێم ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری فەلەستین سەرشۆڕیی و ناپاکییە و بە دڵنیاییەوە عەزابی ئیلاھیی بەدواوە دەبێت.

سەرپەیڤ