ئه‌یلوول 18, 2020 22:05 Asia/Tehran
  • پێشنیاری کەم کرانەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا

سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاریی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند: پێشنیارێک بۆ کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ١٧٥ ئەندام لە ئارادایە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق «عەلی شوکری»  سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاریی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی ئەوەی کردووە کە، لە ئێستادا پێشنیاری هەموارکردنەوەی دەستور لە ئاردایە کە بەشێکی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دەگەڕێتەوە و لەم پەیوەندییەش دا لیژنە دوو پێشنیاری کردووە، یەکەمیان ئەوەیە کە بۆ هەر سەد هەزار دەنگدەر یەک ئەندام پەرلەمان ھە بێت نەک بۆ هەر سەدهەزار کەس. کە دیارە ئەگەر بەم پێیە بێت ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بۆ نزیکەی ١٧٥ ئەندام دادەبەزێت.

ئینجا پێشنباری دووھەمیش ئەوەیە کە  بۆ هەر ٢٥٠ هەزار کەس یەک ئەندام پەرلەمان ھەبێت. کە بەم پێیەش بێت ژمارەی پەرلەمانتاران وەک ئێستا نامێنێ و کەم دەکات.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە، جگە لە هەمواری ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان، هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانیش لە ئاردایە، بەم پێیەش دەبێ تەمەنی کاندیدەکان لە ٢٥ ساڵ کەمتر نەبێت و دەبێت بڕوانامەی ئەکادیمییان هەبێت.

سەرپەیڤ