ئه‌یلوول 21, 2020 15:56 Asia/Tehran
  • عێراق داوای 27 ترلیۆن دینار قەرزی کردوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەت لە بودجەی ٢٠٢٠ دا داوای ٢٧ ترلیۆن دینار قەرزی کردووە.

 

" جەمال کۆچەر " ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە ، ئەو بودجەیەی چاوەڕوانن بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، داواکارییەکی حکومەتی تێدایە بۆ وەرگرتنی قەرزێک بەبڕی ٢٧ ترلیۆن دینار، هەروەها دووپاتیکردووەتەوە ئەگەر حکومەت کار نەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەی پێویست، ئەوا ناچار دەبێت لەبودجەی ٢٠٢١ یشدا هانا بۆ قەرز بەرێت.

لەلایەکی تریشەوە " ئەحمەد حاجی ڕەشید " ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ، چاوەڕوان بوون پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، بەڵام حکومەتی عێراق لەبری ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاساکەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

جەختی لەوەشکردەوە، هەرچەند هۆکاری گەڕاندنەوەی پڕۆژە یاساکە بۆ وەزارەتی دارایی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت بۆ جێکردنەوەی کۆمەڵێک دامەزراندن و پرسی قەرزکردن.

سەرپەیڤ