ئه‌یلوول 22, 2020 02:04 Asia/Tehran
  • له عێراق دا ھەمیسان ھەڵیانکوتایە سەر کاروانێکی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا

سەرچاوەکانی عێراق شەوی سێ شەممە باسی کرانەئامانجی کاروانێکی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە پارێزگای سەلاحەددینی باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند:کاروانێکی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیکی بازگەیەکی شاری «ئەلدوجەیل»ی پارێزگای سەلاحەددین کەوتە بەر ھێزش و پەلامار.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ھەواڵیی «سابرین» ئەم کاروانە ھەڵگری کەرەستەی زۆر گرینگ و ھەستیار بووە.

ھێشتا وردیاتی زیاتر لە بارەی ئەم ھەڵمەتە بڵاو نەبووەتەوە.

کاروان و بنکەکانی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو گەلێک جار کەوتوونەتە بەر ھێرش. گەلێک لە خەڵک و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق خوازیاری چوونە دەری ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لە خاکی عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژە یاسایەکی لەم بارەیەوە پەسەند کردووە.

سەرپەیڤ