ئه‌یلوول 22, 2020 12:49 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: وەرنەگیرانی زیارەتکارانی ئێرانی ھۆکاری سیاسیی نییە

«ئیرج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: وەرنەگیرانی زبارەتکارانی ئێران لە لایەن عێراقەوە قەت ھۆکاری سیاسیی نییەو ئەو بڕیارە بەس لە بەر سەلامەت بوون و تەندروستیی زیارەتکارانی ئەربەعین دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە بنگەی ھەواڵیی «ئەلموسلە»، «ئیرج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا کە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی نیشتیمانیی ھەڵسوڕاوانی جەماوەریی ھیارەتی ئەربەعین بە شێوەی ئۆنلاین بڵاو بووەوە،وتیشی: لە ڕۆژانی موحەڕڕەم و ئەربەعینی ئەمساڵ بە پێچەوانی خواستی ناخەکی و سەرباری ھەوڵی کاربەدەستانی ئێران، دەوڵەتی عێراق لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێی نەکرا زیارەتکارانی ئێرانی و بیانی وەربگرێت و داوای لێبوردنی کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ھیواداریی دەربڕی کە زیارەتکارانی ئێرانی لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا سەرباری ئەوینیان بەرامبەر بە ئیمامی حسەین(ع)و ھۆگرییان لەمەڕ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمەکانی ئەربەعین لەو بڕیارەی دەوڵەتی عێراق تێ بگەن کە لەبەر ڕەوشتی ئێستا کە لە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرچاوەی گرتووە، داویەتی.

سەرپەیڤ