ئه‌یلوول 22, 2020 21:44 Asia/Tehran
  • پەرتوکە مێژوییە دزراوەکانی کەنیسەکانی موسڵ لە ماڵی چەکدارێکی داعشدا دۆزرابەوە

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: ئەندامێکی تاقمی تیرۆریستی داعشیان قۆڵبەست کردووە، کە چەندین پەرتوکی مێژویی کەنیسەکانی موسڵی دزیوە و لە ماڵەکەی خۆیدا شاردویەتییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق «لەیس حەمدانی» فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە ئاگاداری نامەیەک دا  ئەوەی ئاشکرا کرد کە  بەهۆی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە خراوەتە بەردەستیان توانیویانە ئەندامێکی تاقمی تیرۆریستی  داعش قۆڵبەست کەن  کە ٣٢ پەڕتوکی مێژویی لە ماڵەکەیدا شاردبوەوە.

وەک لە ئاگاداری نامەکەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ھاتووە، پەرتوکەکان دزراوەکان دەستنوسن و لە کاتی دەستەڵاتی تیرۆریستان بە سەر موسڵ دا لە کەنیسەکانی ئەم شارە دزراون.

وەک باسی دەکرێت، ئەو ئەندامەی داعش پەرتوکە دزراوەکانی لەناو سندوقێکی ئاسنین لە چێشتخانەکەیدا شاردبووەوەو پاشان سندوقەکەی بە چیمەنتۆ ڕووپۆش کردبوو.

ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا ھەر کاتێک ناوچەیەکی داگیر کردبێ دەستی لە ئاسەوارە کۆن و مێژووییەکانی ئەم وڵاتانە نەپاراستووەو مۆزەخانەو ئاسەوارە کەوناراییەکانی تاڵان کردوون ئەوەشی بۆیان تاڵان نەکرا بێت تێک و پێکیان داوە.

سەرپەیڤ