ئه‌یلوول 24, 2020 00:50 Asia/Tehran
  • بەخشرانی عێراق لە بایکۆتەکانی سەر ئێران دوو مانگی دیکە درێژ کرایەوە

واشێنگتۆن بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە عێراقی لە بایکۆتی کڕینی گاز لە ئێران درێژ کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بەخشرانی عێراقی لە بایکۆتی کڕینی گاز لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی دوومانگی دیکە درێژ کردەوە.

دوایین جار مانگی مای بوو کە میدیاکانی عێراقی چەند کاژێرێک دوای دەنگی متمانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە کابینەکەی «مستەغا کازمی» وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایانگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک نیشانەی داکۆکی لە دەوڵەتی تازەی عێراق، بەخشرانی عێراقی لە بایکۆتەکانی ھاوردەی گازو کارەبا بۆ ماوەی چوارمانگی دیکە درێژ کردووەتەوە.

درێژ کرانەوەی بەخشرانی عێراق لە بایکۆتی ھاوردەی گازی ئێران لە کلتێکدایە کە ئەمریکا چەند ڕۆژ لەمەوبەر سەرباری نەیارەتیی تەواوی وڵاتانی ئەندامی بەرجام و ڕێکخراوەی نەتەوەکان یانگەشەی کرد کە بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران بەشێوەی یەک لایەنە دەگەڕێنێتەوە.

سەرپەیڤ