ئه‌یلوول 24, 2020 22:29 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارە کوردەکان لە سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان بەڵێنێک لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وەردەگرن

له‌سه‌ر پرسی زه‌وی و زاری ‌ناوچه‌ کێشەلەسەرەکان، سێ په‌رله‌مانتار سه‌ردانی «قاسم ئه‌عره‌جی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقیان کرد و ئه‌ویش به‌ڵێنی پێدان که‌ به‌دواداچوون بۆ کێشه‌که دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوز، هه‌ر یه‌که‌ له‌ په‌رله‌مانتاران «غالب محه‌مه‌د»، «ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید»و «سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین»، په‌رله‌مانتارانی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠، سه‌ردانی «قاسم ئه‌عره‌جی»، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقییان کرد.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ڕایانگەیاندووە: پاش بەدەستگەییشتنی سکاڵاو داوکاریی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ناوچەکانی خانەقین و جەلەولا و سەعدییە و دوز، لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق «قاسم ئەعرەجی» کۆبوونەتەوەو باسی چارەسەریی گرفتی هاوڵاتیانی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، چارەسەربوونی کێشەی شنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان، راگرتنی زیاده‌ڕۆیی بۆسەر موڵک و ماڵی ناوچە کورد نشینەکان و رێگری لە دروستبوونی دەرفەت بۆ هێز و گروپە مەزهەبی و قەومییەکانیان لەگەڵدا کردووە.

بە قسەی ئەم پەرلەمانتارە کوردانە،«قاسم ئەعرەجی» بەڵێنی داونەتێ کە لەسەر بنەمای بەڵگەو زانیاریەکانی ھاوپەیوەند بە کێشەی موڵک و زەوی و زار، هەرچەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر پێکهاتە جیاوازەکان رابگرێت.

سێ په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌که‌ باسی ئەوەشیان کردووه‌ کە: لەسەر پرسی شنگال لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دانیشتوانی شنگال قەیرانی ئیداری و ئاوەدانکردنەوەی شنگال یەکلایی دەکەنەوە و بەکارهێنانی ئەو پرسە لەسەر حسابی ئێزدییه‌کان قبوڵناکرێت.

سەرپەیڤ