ئه‌یلوول 25, 2020 01:04 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا دانی نا بە بوونی بۆشایی ئەمنی لە سیستێمەکەی دا

گەنجێکی عێراقی توانیی بۆشاییەکی ئەمنی لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرەڤانیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بدۆزێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان، ناوەندی راگەیاندنی دیجیتاڵی عێراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا رایگەیاند،گەنجێکی عێراقی لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرەڤانیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا «پێنتاگۆن» توانیویەتی کەلێنێکی ئەمنی بدۆزێتەوەو بەفەرمی دان بەوەدا نراوە کە ئەو کەلێنە لە ماڵپەڕەکەدا بوونی هەیە.

ئەو ناوەندە فەرمییەی ئەمریکا لە لە تویتەردا  ئاماژەی بەوە کردووە کە، لەرێگەی ئەو کەلێنەوە هاککەران و هێرشبەرانی ئەلیکترۆنی دەیانتوانی کۆنترۆڵی سێرڤەری تایبەت بە ماڵپەڕەکە بکەن،ئەمە جیالەوەی کە  دەشیانتوانی دەست بەسەر دۆمەینی ناسەرەکیی (subdomain)ی ماڵپەڕەکەش دا بگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندنی دیجیتاڵی عێراقیدا هاتووە، زانیارییەکانی تایبەت بەو کەلێنە ئەمنییە، بۆ وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا نێردراوەو لە بەرامبەردا سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو گەنجە کراوە و بە فەرمیش دانیان ناوە بە بوونی ئەو بۆشاییە ئەمنییەدا.

سەرپەیڤ