ئه‌یلوول 25, 2020 20:33 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی، بەشێکی دانەبڕاوی داڕشتی شارستانیانەی عێراقە

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق، حەشدی شەعبیی بە بەشێکی دانەبڕاوی داڕشتی کۆمەڵایەتی ، ڕۆشنبیری و شارستانیانەی عێراق زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی میھر،«عەلی ئەلئەسەدی» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق، ڕایگەیاند: فەتوای مەرجەعییەتی دینیی عێراق ھەوڵەکان بۆ لێک دابڕینی حەشدی شەعبی و دەوڵەت پوچەڵ دەکاتەوە.

ئەلئەسەدی وتیشی: حەشدی شەعبی خۆی لە قەرەی ھۆگرییە سیاسییەکان نادات ، بەڵکو بە ھەڵوێستێکی زوڵاڵ و ھاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندیی ئوممەتی عێراق لە سەر ڕێبازی خۆی بەردەوان دەبێت.

ھاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتحی عێراقیش ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی لە تەنیشتی ھێزە چەکدارەکان و دەزگاکانی ئاسایشت دا لە سەروەری و دەستەڵاتی عێراق بەرەڤانی دەکات.

حەشدی شەعبیی داگری تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراقەو لە ساڵی ٢٠١٤ دا دوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بڕێک لە ناوچەو شارەکانی عێراقی داگیر کرد بە پێی فەتوای «ئایەتوڵڵا سەییدعەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٤ دا پێکھات و لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی عێراق برایە ژێر دەستەڵاتی سەرکردایەتی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە.

سەرپەیڤ