ئه‌یلوول 28, 2020 07:27 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ئه‌مریکا له به‌غدا روویکرده هەولێر

که‌‌ناڵی‌ سکای‌ نیوز بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی‌ ئه‌مریکا له‌ عیراق به‌غدای‌ پایته‌ختی به‌ره‌و شاری هه‌ولێر جێهێشتووه‌.

 

دره‌نگانی  شەوی رابردوو که‌‌ناڵی‌ سکای‌ نیوز له‌ هه‌واڵێکی‌ به‌په‌له‌دا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی‌ ئه‌مریکا له‌ عیراق به‌غدای‌ پایته‌ختی به‌ره‌و شاری هه‌ولێر جێهێشتوه‌ و روی له‌ کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر کردوه‌.

که‌ناڵه‌که‌ ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ده‌رده‌کرێت"، تائێستاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێکی‌ فه‌ڕمی‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌ و هیچ لایه‌نێکی‌ فه‌ڕمی‌ پشتڕاستی‌ نه‌کردوه‌ته‌وه‌.

سەرپەیڤ