ئه‌یلوول 29, 2020 17:38 Asia/Tehran
  • جم و جوڵی لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی عەینولئەسەدی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ھاتنی فەرماندەرێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد»و ھەوڵدانی واشێنگتۆن بۆ ڕێمخستنەوەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراقیان کردوو.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»ف «عەلی وائیلی» کارناسی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاندووە: فەرماندەرێکی باڵای سەربازیی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە بە فڕۆکەیەکی تایبەتی و بە دەستەودارێکی ئاسایشتیی دەگمەن گەییشتووەتە بنکەی «عەینۆلئەسەد»لەپارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆژئاوای عێراق.

«وائیلی» بە دەربڕینی ئەمی کە ئاسمانی «عەینۆلئەسەد»یش لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھاتوچۆی یەگبینی فڕۆکەو کۆپتەرەکانی ئەمریکای بەخۆیەوە دەبینی، وتیشی: ھێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی بنکەی «عەینۆلئەسەد» بە پاڵپشتی و داکۆکیکردن لە تاقمی تیرۆریستیی داعش بەنیازی بووژاندنەوەیان لە ناوچەکانی جزیرە لە نێوان پارێزگاکانی «ئەنبار، سەلاحەددین و نەینەواو سارای غەربیە»دان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە دوابەدوای ھەڕەشەو گوڕەشەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ داخستنی باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا لە بەر بەردەوامیی ھێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر ئەم باڵوێزخانەیە، « سامۆئێل ڤێربێرگ» وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: سەرباری گرفتەکان، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سەر چالاکییەکانی لە بەغدا بەردەوام دەبێت.

گەلێک لە خەڵک و کۆتلەسیاسییەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی تیرۆریستانی ئەمریمی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ