ئه‌یلوول 30, 2020 21:39 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی: وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی بیر لە داخستنی باڵوێزخاتەکانیان لە عێراق دەکەنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی بڕیاری وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکیی کرد لەمەڕ داخستنی باڵوێزخاتەکانیان لە بەغدا لە بەر بەردەوامیی ھێرشی سەر باڵوێزخانەو ناوەندە دیپلۆماسییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گریمانەی داخرانی زووبەزووی باڵوێزخانە بیانییەکان لە عێراق وتی: ئەم بڕیارە لە لایەن کاربەدەستانی ئەورووپی و ئەمریکی و دوابەدوای ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر شاندو ناوەندە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا دراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئەگەر ئاسایشتی ناوەندە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەستەبەر نەکرێت، ئەوانە ناتوانن چالاکییەکانیان لەم وڵاتە بەردەوام کەن.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم دواییەدا باسی ھەڕەشەی دەوڵەتی ترەمپی کردبوو لەمەڕ داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەعدا لە بەر بەردەوامیی ھێرشی سەر ئەم باڵوێزخانەیەو ناوەندە دیپلۆماسییەکان و کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە.

سەرپەیڤ