تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: داخ و سەرسوڕمانی خۆمان لەبارەی هەندێک کاردانەوەی بەپەلە دەردەبڕین

حەشدی شەعبی وێڕای ڕاگەیاندنی داخ و سەرسوڕمانی خۆی لەبەر ھێندێک ھەڵوێستی بەپەلە لە ھەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە ھێرشەموشەکییەکانی شەوی پێنج شەممە، ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە، ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کراوە، ناوچەیەکی چۆڵەوانییە کە دەکەوێتە نێوان سێگۆشەی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر بڵاوکردووتەوەو تیای دا داخ و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە.

سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی لە بەیاننامەکەی دا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە: سەرباری ھێندێک بۆچوون و ڕادەربڕینی ناڕاست ئەو موشەکانە لە ناوچەیەکی چۆڵەوانییەوە گیراونەتە ھەولێر کە سێگۆشەیەکە لە نێوان سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە.

لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا ھاتووە: سەرکردایەتیی نەینەوای حەشدی شەعبی بەدواداچوون بۆ لێدوان و هەڵوێستەکان کردووە لەبارەی ئاراستەکرانی مووشەکەکان و کردنە ئامانجی هەولێر، ھەر بۆیە داخ و سەرسوڕمانی خۆمان لەبارەی هەندێک کاردانەوەی بەپەلە دەردەبڕین و روونی دەکەینەوە کە ئەو ناوچەیەی موشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کراوە، ناوچەیەکی چۆڵەوانییە کە دەکەوێتە نێوان سێگۆشەی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەوە.

سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش داوە کە، لێکۆڵینەوە لەو رووداوە کراوە، لە کامێراکاندا وێنەی ترۆمبیلی ھەڵگری موشەکەکان  دەردەکەوێت و دیارە لە کوێوە هاتووە، لە ئێستاش دا  فەرمان دراوەتە سەرکردایەتیی لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی ھەتا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات لەبارەی ئەوانەی ئەو مووشەکانەیان ئاراستە کردووە، دواتر شوێنی ھاتنی ترۆمبیلەکەو ئەو لایەنەی کە ئەو شوێنەی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئاشکرادەکەن.

سەرپەیڤ