تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 12:31 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر یەکگرتنی تەواوی ھێزە سیاسی و جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر یەکگرتنی تەواوی ھێزە سیاسی و جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراق لە قۆناغێکی ھەستیاردایە، ڕایگەیاند: بە یەکگرتنی تەواوی جەماوەری عێراق بەم زووانە بەستێن بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بەشێوەیەکی زوڵاڵ و ئازاد خۆش دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: قەیرانە توندە ئابوورییەکان وای کردووە کە عێراق سەرباری ھەبوونی ھێزی مرۆڤی و شارستانییەتێکی مێژوویی، پشت بە نرخی نەوتەوە ببەستێت و ھەر لە بەر ئەمەش دەبێ ھەوڵ بدرێت ھەتا بە پێکھێنانی ئابوورییەکی پشتبەستوو بە بەرھەمھێنان و کاراکردنی توانا نێوخۆییەکان ئەم ھاوکێشەیە بگۆڕین.

کازمی پێشی داگرت: گرفتی کۆرۆناو شوێنھاتە نێونەتەوەییەکانی پلتۆکێکە بۆ پتەوکردنەوەی کۆمەڵگای عێراق لە ھەمبەر قەیرانە تازەسەرھەڵداوەکان کە شان بە شانی یەکتر بەرنگاری دەبینەوەو ئەگەر یەک بگرین بە سەریاندا زاڵ دەبین.

سەرپەیڤ