تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 10:40 Asia/Tehran
  • بروسکەی سەرەخۆشیی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی مەعنەویی ئێزدیەکان

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا کۆچی دوایی باوکی مەعنەویی ئێزدیەکانی عێراق و جیھانی سەرەخۆشیی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیرەج مەسجدی ئێوارەی ھەینی لە بروسکەیەک دا ، وێڕای دەربڕینی داخ و مخابن لە کۆچی دوایی  شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل باوکی مەعنەوی مەرجەعی باڵای ئێزدیەکانی عێراق و جیھان ، بۆ ناوبراو ئاواتی لێبوردن و بۆ بنەماڵەکەی سەبر و پشوودرێژی داوا کرد . 

شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە بابە شێخ باوکی مەعنەوی و مەرجەعی باڵای دینیی ئێزدیەیکانی عێراق و جیھان ، رۆژی ھەینی لە تەمەنی 87 ساڵی دا لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد . 

شێخ خرتۆ ئەندامی ئەنجوومەنی مەعنەویی ئێزدیەکان بوو و بە جاران رێزی گرتبوو لە بوێریەکانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی باکووری رۆژاوای عێراق لە ژێر رکێفی تیرۆریستانی داعش . 

ئێزدیەکان لە سەرانسەری جیھان دا 500 ھەزار کەس مەزندە دەکرێن . 

سەرپەیڤ